گرنگتریننەتەوەکانی ئەوروپا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارە پێوانەییە مێژووییەکەی عەلی دایی یەکسانکردەوە

Korek Telecom

یاریگا-لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپادا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ژمارە پێوانەییەکەی عەلی دایی یەکسانکردەوە.

عەلی دایی ئەفسانەی ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣-٢٠٠٦ توانیبووی ١٠٩ گۆڵ بۆ وڵاتەکەی تۆمارکرد، ئەفسانە زیندووەکەی پۆرتوگالیش بەو لێدانە سزایەی بەرامبەر فەڕەنسا تۆماریکرد کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ١٠٩ گۆڵ.

چاوەڕواندەکرێت رۆناڵدۆ بەمزووانە پێش عەلی دایی بکەوێت پاش سەرکەوتنی پۆرتوگال بۆ قۆناغی ١٦ و هەروەها لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دا.

ئەمە جگە لەوەی کریستیانۆ بە پێنج گۆڵ لە ریزبەندی یەکەمی گۆڵکارانی یۆرۆ دێت تا ئێستا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!