گرنگتریننەتەوەکانی ئەوروپا

فەڕەنسا و ئەڵمانیا و پۆرتوگال گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

Korek Telecom

یاریگا-لە کۆتا شەوی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، هەرسێ هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و پۆرتوگال گەیشتنە قۆناغی ١٦ی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لە شەوێکی مێژووییدا  هەنگاریا نزیک بوو جیهان تووشی شۆک بکات و تاوەکو کۆتا ٨ خولەک بە گۆڵێک لە پێش ئەڵمانیاوە بوون بەڵام مانشافت توانییان یارییەکە ٢-٢ بەکۆتا بهێنن بەوەش بە پلەی دووهەمی کۆمەڵەکە سەرکەوتنیان مسۆگەرکرد.

هەنگاریا شەرەفمەندانە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد پاش بەرامبەربوون لەگەڵ فەڕەنسا و ئەڵمانیا.

لە یارییەکی دووهەمدا و لە یارییەکی ئاگرین، فەڕەنسا و پۆرتوگال بە ئەنجامی ٢-٢ بەرامبەربوون، بەو ئەنجامە پۆرتوگال بە چوار خاڵ وەکو یەکێک لە  پلەی سێهەمەکان گەیشتە قۆناغی داهاتوو، فەڕەنساش پێشتر سەرکەوتنی مسۆگەرکردبوو.

بەم شێوەیە لە قۆناغی داهاتوو ئەڵمانیا رووبەرووی ئینگلتەرا دەبێتەوە، پۆرتوگال بەرامبەر بەلجیکا یاری دەکات و فەڕەنساش رووبەرووی سویسرا دەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!