ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: بارسێلۆنا هێرشبەرێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستێکی بۆ ماوەی وەرزێک تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022 لەگەڵ هێرشبەری پێشووی تیپی لاوانی یانەی ئیسپانیۆل فێران جوتگالا واژۆ کرد و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە تیپی دووەمی یانەکەیانەوە دەکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ هێرشبەرە لاوەکەی پێشووی یانەی ئیسپانیۆل گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە تاوەکو ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کراوە و لەگەڵ مەرجی درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی تر، هەروەها مەرجی دەستبەرداربوون لەم یاریزانەش بە 50 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە و ئەگەر بۆ تیپی یەکەمیش بانگهێشت بکرێت، ئەو کات مەرجەکە دەبێتە 100 ملیۆن یۆرۆ.

فێران لە ساڵی 2018 لەگەڵ تیپی خوار 19 ساڵانی یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی دەستی پێکرد و هەر لەم ساڵە بۆ تیپی دووەمی یانەکەی بانگهێشت کرا و هەر لەم ساڵە بە شێوەی خواستن رویکردە یانەی سانت ئاندروی لە خولی پلە دووی ئیسپانیا و بە گشتی ئەو یاریزانە 22 ساڵیە لە کۆی 52 یاری بۆ تیپی دووەمی یانە کەتەلۆنیەکە یازدە گۆڵ و سێ ئاسیستی تۆمار کردووە.

Back to top button