ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

وادەی پەیوەندیكردنی دیپای بە بارسێلۆناوە ئاشكرا بوو

یاریگا- 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆنی فەڕەنسی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

گرێبەستەكەی دیپای لەگەڵ لیۆن كۆتاییهاتووە و یاریزانەكە بە گرێبەستی ئازاد پەیوەندی بە بلاوگراناوە دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووس فابریزۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت دیپای لە كۆتایی ئەم هەفتەدا بە شێوەیەكی فەڕمی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات.

دیپای چوارەم گرێبەستی بارسێلۆنایە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لە دوای هەریەك لە سێرجیۆ ئەگوێرۆ و ئیریك گارسیا و ئیمیرسۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button