خوله‌کانی دیکە

ئامێری دڵ زیندووکەرەوە بۆ ئێریکسن دادەنرێت

یاریگا-کریستیان ئێریکسن پێویستی بە ئامێری زیندووکەرەوەی دڵە کە بۆی دابنرێت تاوەکو تووشی هەمان بارودۆخ نەبێتەوە.

پزیشکی هەڵبژاردەی  دانیمارک مارتن بۆیسمن ئەمڕۆ رایگەیاند ئامێری ئای سی دی تایبەت بە زیندووکردنەوەی دڵ لەسەر دڵی  یاریزانەکە دادەنرێت و وتیشی “ئەم چارەسەرە لەلایەن ئێمە و تیمە نێودەوڵەتییەکانەوە پپێشنیازکراوە و یاریزانەکەش رازییە بە داواکارییەکەمان، هیوادارم لەم کاتەدا هەمووان رێزی کات و کەسیی ئەو یاریزانە و خێزانەکەی بگیرێت”.

پزیشک بۆیسمن پێشتر رایگەیاندبوو، ئێریکسن لەنێو یاریگادا دڵی لە کار کەوتبوو بەڵام توانیبوویان بە هەنگاوەکانی ژیانەوە بیگەڕێننەوە و لە مردن رزگاری بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button