ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی ئۆمتیتی دەست نیشانکردووە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە ئەم هاوینە دەستبەرداری ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی بێت و بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت هەر زوو شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەکەی کەتەلۆنیەکە بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکە بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی زۆر بە کەمی بەشداری یارییەکانی وەرزی رابردووی یانەکەی کرد و هەر ئەمەش وایکردووە یانەکەی دەستبەرداری بێت، بۆیە بلاوگرانا دەیەوێت ماتیاس گینتەر بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بورووسیا مونشن گلادباخی ئەم وڵاتە بگوازێتەوە.

گینتەری 27 ساڵان لەوەتەی ساڵی 2017 یاری بۆ مونشن گلادباخ دەکات و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 46 یاری کرد و تەنها دوو گۆڵ پاسێکی گۆڵی هەبوو و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

Back to top button