ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

هەموو دەنگۆکانی ئالوگۆڕکردنی یاریزان نێوان مان سیتی و بارسێلۆنا رەتکرایەوە

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بریارە هاوینی ئەمساڵ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی دەیانەوێت چەند یاریزانێک لە نێوانیان ئالوگۆڕ بکەن، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە یانە ئینگلیزیەکە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

ماڵپەری Manchester Evning News لە کەسێکی نزیک دەستەی کارگێری ستیزن زانیاری دەستکەوتووە، ئەو یانەیە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە بەرامبەر گواستنەوەی هەردوو یاریزانی بارسێلۆنا عوسمان دێمبلی و سێرخجی رۆبێرتۆ ئالوگۆر کردن لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بکات، ئەمە لە کاتێکدا ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هەردوو یانە دەیانەوێت ئەو ئالوگۆریە بکەن و جواو کانسێلۆ و بیرناردۆ سیلڤا پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە بکەن و دوو یاریزانەکەی ئەو یانەیەش پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە بکەن.

ئەو سەرجاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە کانسێلۆ چوار ساڵی دیکە گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی ماوە و تاوەکو ئێستا هیچ داواکاریەکی بۆ جیابونەوە لە یانەکەی پێشکەش نەکردووە، لە بەرامبەردا سیلڤای هاونیشتیمانی هاوینی ئەمساڵ داهاتووی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی دەبێتەوە.

Back to top button