ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

یانەیەکی ئیتاڵی حەکیم زیاشی کردووەتە ئامانج

یاریگا-
دوای دەست نیشانکردنی توماس توخێلی ئەڵمانی وەکو راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ئەو راهێنەرە زۆر بە کەمی یاری بە حەکیم زیاش هێرشبەری مەغریبی یانەکەی کرد و دەنگۆیەکیش هەیە بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانی ئەو راهێنەرەدا نیە.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی باس لەوە دەکات، دەنگۆیەک هەیە کە یانە لەندەنیەکە لەسەر داوای راهێنەرە ئەڵمانیەکەیان دەیانەوێت دەستبەرداری یاریزانە مەغریبیەکەیان بن، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی ئەیسی میلانی وڵاتەکەیان ئامادەیە بۆ گواستنەوەی، بەڵام سەرەتا دەیانەوێت لە نرخی گواستنەوەی ئاگادار بن، دواتر هەوڵەکانیان دەست پێ بکەن.

زیاش وەرزی رابردوو بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی ئایاکسی هۆڵەندیەکە پەیوەندی بە چێڵسی کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری39 یاری کردووە و شەش گۆڵ و چوار ئاسیستی هەبووە گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە هاوینی ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

Back to top button