ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس گفتوگۆكانی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بایرن میونشن

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بایرن میونشن لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەربڕی.

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری گەڕایەوە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یوڤێنتوس لە شوێنی ئەندریا پێرلۆ.

بەپێی تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا یوڤێنتوس دەیەوێت هێڵی ناوەندی یاریگای پتەو بكات ، بە گواستنەوەی ناوەڕاستكاری فەڕەنسی كۆرتین تۆلیسۆی ئەستێرەی بایرن میونشن.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە ئەلیگری ڕاهێنەری خانمە پیرەكە سەرسامی تواناكانی ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكەیە و گفتوگۆكانی نێوان هەردوو یانە دەستپێكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button