ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بوفۆن گەڕایەوە پارما

یاریگا-جیانلویجی بوفۆن پەیوەندی بە یانە دێرینەکەیەوە کرد و لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.

گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی ئیتاڵیا لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا گەڕایەوە ئەو یانەی لەوێوە دەستی بە یاریکردن کرد بەر لە ٢٦ ساڵ.  بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، بوفۆن گرێبەستێکی واژۆدەکات بۆ دوو وەرز.

پارما بۆ وەرزی نوێ لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا یاری دەکات پاش دابەزینی لەمساڵدا بە کۆکردنەوەی تەنها ٢٠ خاڵ لە ٣٨ یاریدا.

بوفۆن بۆ جاری دووهەم یوڤێنتۆجی هێشت پاش بەسەربردنی ٢١ ساڵ لەگەڵ بیانکۆنێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button