خوله‌کانی دیکە

روداوێکی دیکەی دڵتەزێن لە یۆرۆ دروست بوو

یاریگا
دوای ئەوەی شەوی رابردوو کریستیان ئێریکسن ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی دانیمارک لە هۆش خۆی چوو، ئەم روداوە هەمووان نیگەران کرد و هەر ئەمڕۆش روداوێکی دیکەی دڵتەزێن لەجامی نەتەوەکانی ئەوروپا دروست بوو،

کەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە کە دوای دەست پێکردنی یارییەکەن نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و کڕواتیا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هاندرێک لە قاتی دووەمی یاریگاکە بەردەبێتەوە و دەکەوێتە سەر کورسیەکانی قاتی یەکەم و ووتەبێژی یاریگای دێمبڵیش هەواڵەکەی پشت راستکردەوە و رایگەیاندە ئەو هاندەرە تەندروستی باش نیە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەن خەوێندراوە.

یەکێک لە شایەت حاڵەتەکان بە کەناڵی بی بی سی گووت ئەو کاتەی هاندەرەکە کەوتووەتە خوارە بارودۆخی باش نەبوو و ئەو بە چاوی خۆی بینی کە لە سەرەوە کەوتە خوارەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button