خوله‌کانی دیکە

بەیاننامەی فەرمی دانیمارك سەبارەت بە كریستیان ئیریكسن

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی دانیمارك كەمێك پێش ئێستا بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە ، تایبەت بە دوا گۆڕانكاریەكانی بارودۆخی كریستیان ئیریكسن ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان.

لە یاری هەلبژاردەكەیان بەرامبەر فنلەندا كریستیان ئیریكسن تووشی ڕووداوێكی ترسناك بوو كە بوویە هۆی گریانی هاوڕێكانی و هاندەرانی نێو یاریگا.

بەهۆیەوە یاریەكە بۆ ماوەی كاتژمێرێك ڕاگیرا و هەڵبژاردەی فنلەندا بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكەیان لە دانیمارك بردەوە.

پەڕەی فەڕمی هەڵبژاردەی دانیمارك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كریستیان ئیریكسن قسەمان كرد و تەواوی ڕێز و خۆشەویستی خۆی بۆ یاریزانەكانی هاوڕێی دەربڕی ”.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە ئێستا بارودۆخی جێگیرە و هێشتا لە نەخۆشخانەیە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی زیاتر ، سوپاسی هەمووان دەكەین بۆ پەیامە نایابەكانیان بۆ كریستیان ئیریكسن.

بابەتی زیاتر

Back to top button