ئه‌وروپا

فابریگاس: ئەم یاریزانە هۆكاری ڕۆشتنم بوو لە چێڵسی

یاریگا- 

سیسك فابریگاسی ئیسپانی یاریزانی پێشووی یانەی چێلسی ئینگلیزی هۆكاری جێهێشتنی یانەكەی ئاشكرا دەكات.

فابریگاس لە گواستنەوەكانی 2019دا ڕیزەكانی بلوزی جێهێشت دوای لە دەستدانی پێگەی سەرەكی بۆ یاریزانی ئیتاڵی جۆرجینهۆ.

فابریگاس یاریزانی ئێستای مۆناكۆ لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی ” بی بی سی ” ووتی: یەكێك لە گەورەترین هۆكار كە وایكرد چێڵسی جێبهێڵم جۆرجینهۆ بوو ، ئەو یاریزانێكی زیرەكە ، پاسەكانی زۆر زۆر باشە ، تەنها شتێكی خراپ لەودا كە دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە كە هەندێك جار كاتێك دەچێتە پێشەوە تۆپەكە بە خێرایی لەدەستدەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button