ئیتاڵیا

واندا نارا: تەنانەت میسی و ڕۆناڵدۆش لێدانی سزا لەدەست دەدەن

یاریگا- واندا نارا خێزانی ماورۆ ئیكاردی پاڵپشتی لە ئیكاردی دەكات دوای ئەوەی لە یاریەكەی دوێنێ لێدانێكی سزای لەدەستدا.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا هاوسەرەكەی ئیكاردی ووتی: هەموو شتێك باش ڕۆشت، دووبارە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاریدەكەین.

هەروەها ووتی: تەنانەت میسی و ڕۆناڵدۆش لێدانی سزا لەدەست دەدەن و هەندێك كات هەڵە دەكەن، ئەوە دەكرێت بۆ هەر یاریزانێك ڕووبدات، بەڵام لە كۆتاییدا بۆ ئەو یانەیە یاریدەكات كە خۆشی دەوێت.

بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ئینتەر سەركەوت بەسەر ئیمپۆلی و خۆی گەیاندە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button