ئه‌مریکا

فەڕمی: چیلی ئەستێرەیەكی بۆ یاریەكانی كۆپا ئەمریكا لەدەستدا

یاریگا- 

هەلبژاردەی چیلی گورزێكی كوشندەی بەركەوت دوای لە دەستدانی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان بۆ یاریەكانی كۆپا ئەمریكا.

هەژماری فەڕمی چیلی لە تۆڕی تویتەر ڕایگەیاند ئەلیكسیس سانچێز تووشی پێكانێكی ماسولكەی بووە لە ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی.

بەوەش یاریزانەكە ناتوانێت لە پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكا لەگەل هەڵبژاردەكەی بەشداری بكات.

چاوەڕوان دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆپا ئەمریكا لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button