خوله‌کانی دیکە

ڕۆبەرتۆ مانچینی: ڕێگای گەشتن بە ویمبلی هێشتا زۆری ماوە

یاریگا-

ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دڵخۆشی خۆی بە ئاستی یاریزانەكانی لە یاریەكەیان بەرامبەر توركیا دەربڕی.

ئیتاڵیا توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە توركیا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی كۆمەلەی یەكەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا.

لە دوای یاریەكە بۆ تۆڕی ڕای سپۆرتی ئیتاڵی مانچینی ووتی: نەمانتوانی گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆمار بكەین ، كارێكی ئاسان نەبوو چونكە توركیا هەلبژاردەیەكی زۆر باشە.

هەروەها ووتیشی: لەم یاریانەداپێوویستت بە هەموو شتێكە ، پاڵپشتی هاندەرانمان بەدەستهێنا ، ئێمە دڵخۆشین و ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد.

لە كۆتایشدا ووتی: شەوێكی نایاب بوو هیوادارین درێژە بكێشێت ڕێگای گەشتن بە ویمبلی زۆر دوود و درێژە و یاری زۆرمان لە پێشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button