ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

یواکیم لۆ راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنای رەتکردووەتەوە

یاریگا
یواکیم لۆف، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا چەند مانگێک لەمەوبەر داواکاری کارگێری یانەی بارسێلۆنای بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، دوای دەست نیشانکردنی خوان لاپۆرتا وەکو سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا مانگی ئاداری ئەمساڵەوە، دوای چەند رۆژێک لە دەست نیشانکردنی بۆ ئەم پۆستە پەیوەندی بە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەکەیان بکات، بەڵام ناوبراو داواکەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە دەیەوێت دوای یۆرۆ بۆ ماوەی ساڵێک پشوو بدات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە چەند جارێک نوێنەرەکانی بلاوگرانا پەیوەندیان بە یواکیم لۆف کردووە بۆ ئەوەی رازی بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و دواجار مانەوەی رۆناڵد کومانی هۆڵەندیان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان راگەیاند.

Back to top button