ئاسیامۆندیال

سەرۆک یانەیەک یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات

یاریگا
یوشیتاکا کۆمۆری، خاوەنی یانەی تایچونگ فوتۆرۆی تایوان لە دوو یاری رابردووی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەشداری کردووە و لە هەردوو یاریش دۆڕاون.

ماڵپەری Morning Postـی چینی بڵاویکردەوە لە کۆمۆری 34 ساڵان خاوەنی یانەی تایچونت فۆرۆزی تایوانە و لە ساڵی 2016ـەوە ئەو یانەیەی دامەزراندووە و خۆشی یاری بۆ یانەکەی کردووە، ئەو سەرۆک یانەیە بە رەگەز ژاپۆنیە و دوای وەرگرتنی رەگەزنامەی تایوانی، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە کرا.

ئەو خاوەن یانەیە تاوەکو ئێستا بەشداری دوو یاری هەڵبژاردەی تایوانی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 کردووە و لە هەردوو یاریش دۆڕاون.

Back to top button