ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: ئێستا بۆ راهێنەرایەتی بارسێلۆنا ئامادەم

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری کەتەلۆنی یانەی سەدی قەتەری پێیوایە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەیە بۆ راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا و ئاواتە خوازیشە لە داهاتوو ئەو ئەرکە وەرگرێت.

راهێنەرەکەی یانەی سەدی قەتەری لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا گووتی ” لە ماوەی سێ بۆ چوار مانگی رابردوو هیچ کەسێک لە یانەی بارسێلۆنا پەیوەندی پێوە نەکردووەم، هەرچەندە پێشتر دووجار داواکاری ئەو یانەیەم بۆ راهێنەرایەتی کردنیان رەتکردووەتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو کات بۆ ئەم پۆستە ئامادەنەبووم، بەڵام ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر بۆ ئەم پۆستە ئامادەم، هەرچەندە ئەوان مانەوەی رۆناڵد کومانیان راگەیاندووە و پێویستە رێز لەم راهێنەرە بگیرێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم ”.

چاڤی هێرناندێز یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ساڵی 2015 دوای 25 ساڵ بە یەکجاری ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی سەدی قەتەری کرد و بۆ ماوەی چوار ساڵ یاری بۆ ئەو یانەیە کرد و دوای وازهێنانی لە یاری کردنیش وەکو راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشانکرا و ئەمساڵیش بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button