ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

یۆڤێنتۆس شوێنگرەوەی رۆناڵدۆی دیاری کردووە

یاریگا
بەرپرسانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دڵنیانین وەرزی داهاتوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی لە یانەکەیان بمێنێتەوە و بەم هۆیەوە لە هەوڵی ئەوەدان گابریێل خێسۆس یاریزانی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی زانیاری ئەوەی بڵاوکردەوە کە کارگێری خانمە پیرەکە لە ئێستاوە دەیانەوێت شوێنگرەوەی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەیان دەست نیشان بکەن، چونکە ئەوان دڵنیانین لە مانەوەی یاریزانەکەیان و لە ماوەی رابردووش دەنگۆیەک بلاوبووەتەوە کە دۆن لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە و وەرزی داهاتوو ئەو یانەیە جێدێڵێت.

یۆڤێنتۆس دوو پلانی داناوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی رۆنالدۆ، ئەوەی یەکەمیان هێرشبەرەکەی مان سیتیە، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوەی مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button