یاریگا–
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا لەگەڵ هاوتا سعوودیەکەی گەیشتە رێکەوتن، بۆ ئەوەی جامی سوپەری وڵاتەکەیان تاوەکو ساڵی 2029 لەم وڵاتە بەرێوەبچێت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە بەم دواییە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان پێشنیاریان پێشکەشی سعوودیەکان کردووە بۆ ئەوەی جامی سوپەر لەم وڵاتە بەڕێوەبچێت و دواجار بەرپرسانی ئەم وڵاتە بەم داوایە رازی بوون و بەم شێوەیە لەمساڵەوە تاوەکو ساڵی 2029 جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان چوار یانە لەو وڵاتە دەکرێت.
جامی سوپەری ئیسپانیا لە ساڵی 2019 بۆ جاری یەکەم گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو بە بەشداری چوار یانە کرا و ئەمجارەشیان بریارە بە بەشداری چوار یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید پاڵەوانی لالیگا، بارسێلۆنا جامی شا، ریال مەدرید دووەمی لالیگا و هەروەها ئاتلێتیک بلباو لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە سعوودیا بکرێت.