ئه‌مریکا

ئارجێنتینا بەفەرمی بریاریدا بەشداری کۆپا ئەمریکا دەکات

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئارجێنتینا بڵاویکردەوە ئەوان بە هیچ شێوەیەک لە کۆپا ئەمریکا لە بەڕازیل ناکشێنەوە و بەشداری ئەو پاڵەوانتیە دەکەن.

هەژماری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئارجێنتینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەکی لەسەر بەشداری کردنیان لە کۆپا ئەمریکا بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەوان بەهیچ شێوەیەک بیر لە کشانەوە لە پاڵەوانتیەکە ناکەن کە بریارە لە بەڕازیل بکرێت، ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن ناسناوەکەش بەدەست بێنن.

ئەم بەیاننامەی ئارجێنتینا دوای ئەوە دێت کە دەنگۆیەک هەبوو دوای گواستنەوەی پاڵەوانتیەکە لە وڵاتەکەیان بۆ بەڕازیل، ئەوان دەیانەوێت پاشەکشە لە پاڵەوانتیەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button