ئه‌وروپائیسپانیا

کۆرتوا داهاتووی هازارد ئاشکرا دەکات

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داهاتووی ئێدین هازاردی هاونیشتیمانی لەگەڵ یانەکەی ئاشکرا دەکات و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە جێهێشتنی یانەکەیان دەکەن رەتدەکاتەوە.

گۆڵپارێزەکەی شایانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا دەڵێت ” هازارد 100٪ لەگەڵ ئێمە لە یانەکەمان دەمێنێتەوە، ئەو دەیەوێت کۆتایی بە پێکانەکانی بێنێت و لەگەڵ ئێمە زۆرترین ناسناو بەدەست بێنێت، ئەوەی کە ماوەیەکە باس دەکرێت دوورە لە راستی، تەنها چەند رۆژنامەیەکی مەدریدی بابەتەکەیان گەرم کردووە گوایە دەیەوێت یانەکەمان جێبێڵێت و هیچی تر ”.

کۆرتوا لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هازارد ئێستا لە هەموو کاتێک ئامادەترە و دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بە شێوەیەکی جیاوازتر دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button