ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: جۆردی كرۆیڤ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی جۆردی كرۆیڤی كوڕی یۆهان كرۆیڤ ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند جۆردی كرۆیڤ وەك ڕاوێژكاری وەرزشی خوان لاپۆرتا پەیوەندی بە ئیدارەی یانەكەوە كرد.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە جۆردی كرۆیڤ لە سەرەتایی مانگی هەشت پەیوەندی بە ڕیزەكانی بلاوگراناوە دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button