ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس داوا لە هاوڕێکانی دەکات رازی بە کەمکردنەوەی موچەکانیان نەبن

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە، داوا لە سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەی دەکات، رازی نەبن بە کەمکردنەوەی موچەکەیان، چونکە پارەکە بۆ موچەی مباپێ دەبێت.

بەم دواییە Radioestadio زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، کارگێری شایانەکان داوای لە یاریزانەکان کردووە %10 موچەکانیان لێ کەم بکرێتەوە، ئەویش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە دروست بووە، بەڵام کاپتنەکەی ئەو یانەیە یاریزانەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە یانەکەی دەیەوێت کلیان مباپێ بگوازێتەوە و پارەکەش بۆ موچەی ئەو یاریزانە خەرج دەکات “.

ریال مەدرید ئامانجیەتی بۆ وەرزی داهاتوو کلیان مباپێ لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بگوازێتەوە، بەڵام گەورەترین کێشەیان دابین کردنی ئەو پارەیە کە لە گواستنەوەی خەرجی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button