ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

دۆرتمۆند گۆڵپارێزێكی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گواستنەوەی گۆڵپارێزێكی بۆ ڕیزەكانیان ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی بروسیا دۆرتمۆند لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند گریگۆل كۆبیل گۆڵپارێزی شتوتگارت بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

گۆڵپارێزە 23 ساڵانەكە بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە زەرد و ڕەش پۆشەكانەوە كرد.

سەبارەت بە گواستنەوەی گۆڵپارێزەكە بەڕێوەبەری وەرزشی دۆرتمۆند ووتی: ئێمە دڵخۆشین بە بڕیارەكەی كۆبیل كە پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە كرد ، ئێمە متمانەمان بە تواناكانی هەیە و ئەو گونجاوە بۆ ئێمە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button