ئیتاڵیا

باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیتاڵیا دەستنیشانكرا

یاریگا-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیتاڵیای بۆ وەرزی 2020/2021 دەستنیشانكرد.

هەژماری فەڕمی كاڵچیۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی میلانی وەك باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی سێریا ئەی دەستنیشانكرد و پێش سەمیر هاندانۆڤیچی گۆڵپارێزی ئینتەر میلان كەوت.

دۆنارۆما لەم وەرزەدا لە 14 یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتوەتەوە هاوشێوەی هاندانۆڤیچ ، بەڵام گۆڵپارێزەكەی میلان زیاتر تۆپی گەڕاندووەتەوە بە ڕێژەی 92 لێدان هەرچی گۆڵپارێزەكەی ئینتەرە 78 لێدانی گەڕاندووەتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت لە یەكەم یاری وەرزی نوێدا سەرجەم خەڵاتەكانی باشترینەكان پێشكەش بكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button