ئیتاڵیا

بەڕێوەبەری كارەكانی ئەشرەف حەكیمی ڕاستی و دروستی پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە پاریس سان جێرمانەوە ئاشكرا دەكات

یاریگا-

ئەلیخاندرۆ كامانۆ ، بەڕێوەبەری كارەكانی ئەشرەف حەكیمی مەغریبی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ڕاستی و دروستی پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە ئاشكرا دەكات.

هەواڵی پەیوەندیكردنی حەكیمی بە پاریسەوە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبوویەوە و ئاماژە بەوە كرابوو یاریزانەكە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە دەكات، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە ئینتەر كردووە.

كامانۆ لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی فوتبۆل ئیتاڵیا ڕایگەیاند: حەكیمی باشترین یاریزانی ئەوروپایە لە شوێنەكەی خۆی ، ئەوەش وا دەكات بە یانەی دیكەوە ناوی ببەسترێتەوە.

هەروەها ووتیشی: حەكیمی چوار ساڵ لە گرێبەستەكەی ماوە لەگەل ئینتەر ، ئەمەوێ ئەوە ڕوونبكەمەوە لەگەل هیچ یانەیەك قسەمان نەكردووە.

لە كۆتایشدا ووتی: پێوویستە لەسەر خۆ بین ، ئێستا حەكیمی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی نیشتیمانی خۆیەوە كردووە ، گرێبەستێكی دوور و درێژی لەگەڵ نیراتزۆری هەیە، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو هاندەرانەی ئینتەر بكەم كە ئەم چەند ڕۆژە پەیامیان بۆ ناردوم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button