ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

زیدان هۆکاری جیابونەوەی لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای وازهێنانی پۆستەکەی بۆ جاری یەکەم هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

راهێنەرە فەرەنسیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی گووتی ” بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید متمانەیان بە من و هاوکارەکانم نەبوو، هیچ کاتێک بەهێزەوە لەگەڵ ئێمە نەبوون، من هیچ کاتێک خۆم بەدەستەوە نادەم و لە راهێنانی رۆژانەش بێزار نابم. لە کۆتا مانگەکان هەوڵمدا پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆکی یانە باشتر بێت، من 12 ساڵ لەم یانەیە بووم و بۆ من جوانترین دیاری بوو و هەمیشە خۆم بە قەرزاری سەرۆک یانەکە دەزانم، کاتێک لەگەڵ ریال مەدرید هیچ ناسناوێک بەدەست نەهێنی پێویستە جیاببیتەوە “.

زیدان ئەمساڵ بۆ جاری دووەم وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید و تاوەکو ئێستاش شوێنگرەوەی دیاری نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button