ئه‌وروپائیتاڵیا

” رۆناڵدۆ حەز دەکات فێری زمانی تورکی بێت ”

یاریگا
میریح دێمیرال، بەرگریکاری هەڵبژاردەی تورکیا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا باس لەوە دەکات کە رۆژانە چەند یاریزانێکی یانەکەی فێری پیتی زمانی تورکی دەکات، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ جیاوازتر لە ئەوان حەز دەکات زۆر بەباشی فێربێت.

یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی سەبارەت بە یاریزانەکانی یانەکەی دەڵێت ” رۆژانە چەند یاریزانێک داوام لێدەکەن فێری پیتی تورکیان بکەم، ئەوان وڵاتی ئێمەیان زۆر پێ سەرنجراکێشە و بۆیەش دەیانەوێت فێری زمانەکەمان بن، بۆ ئەوەی زوو زوو گەشتی وڵاتەکەمان بکەن، بەڵام رۆناڵدۆ زۆر لە ئەوانی دیکە جیاوازترە و داوام لێدەکات بەپەلە فێری زمانی تورکی بێت، منیش تاوەکو پێم دەکرێت رێنوینی دەکەم و تاوەکو ئێستاش شتی باش فێر بووە ”.

دێمیرال لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا دەڵێت یاریزانەکانی یۆڤێنتۆس لەو کاتەوەی پەیوەندیم بەم یانەیەوە کردووە، زۆر هاوکارم بونە و رێزم دەگرن و بەتایبەت زۆر رێز لە ئایینەکەم دەگرن.

Back to top button