ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

جۆ كۆڵ ستایشی نگۆلۆ كانتی دەكات

یاریگا-

جۆ كۆڵ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێلسی ستایشی ئاستی نگۆلۆ كانتی دەكات.

شەوی ڕابردوو بە بردنەوەیان لە مانچێستەر سیتی بە گۆڵێكی بێ وەڵام چێلسی بوون بە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ جاری دووەم لە مێژوویاندا.

دوای یاریەكە كانتی بە باشترین یاریزانی یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ دەستنیشانكرا.

لە دوای یاریەكە جۆ كۆل بۆ تۆڕی ”بی تی سپۆرت” ووتی: كانتی نایابە چێژ لە تەماشاكردنی وەردەگریت ، لەگەڵ ماكلیلی یاریم كردووە لەو باوەڕەدا بووم باشترین یاریزانە لە جێگای خۆی پێش ئەوەی كانتی بێت ، كانتی ماكلیلیە لەگەل چەندین زیادكراوی دیكە.

شایەنی باسە بۆ جاری دووەمە لە مێژوویدا چێلسی دەبێتە پالەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button