ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

چوار یاریزان پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

چێڵسی بە تاكە گۆڵێكی كای هاڤێرتز توانی یاریەكە لە مانچێستەر سیتی بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگی وەرزی 2020/2021.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پالێوراوەكانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی دیاریكردووە كە ئەوانیش ( نگۆلۆ كانتی ، جەیمس ، كای هاڤێرتز ، فۆدین ).

شایەنی باسە بۆ جاری دووەمە لە مێژوویدا چێلسی دەبێتە پالەوان یەكەم جار ساڵی 2012 بوو كاتێك لە یاری كۆتایی لە بایرن میونشنی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button