ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان نرخی ئەشرەف حەكیمی دیاریكرد

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نرخی ئەشرەف حەكیمی مەغریبی و ئەستێرەی یانەكەی دیاریكرد.

حەكیمی لە ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە كرد بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ ، بەڵام لەبەر ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە یانەكە كردووە ئامادەن دەستبەرداری ئەستێرەكەیان بن.

تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشكرایكرد سێ یانە هەولی گواستنەوەی حەكیمی دەدەن ئەوانیش پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن و چێڵسین.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئینتەر میلان بە كەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەكە نابێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە كاربەدەستانی ئینتەر لەگەل پاڵێوراوی شوێنگرەوەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی سیمۆنی ئینزاگی كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی بابەتی فرۆشتنی حەكیمی.

بابەتی زیاتر

Back to top button