ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

یاریزانێکی مانچێستەر سیتی تووشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا
لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ، ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکە تووشی پێکان بوو.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کە ناوەڕاستکارەکەی ستیزن لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی لە رانی راستیدا تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە نەیتوانی لە راهێنان کردن بەردەوام بێت، هەرچەندە پێشبینی ناکرێت پێکانەکەی قورس بێت، بەڵام چاوەڕێ ئەنجامی پشکنیە پزیشکیەکانی دەکرێت بۆ ئەوەی بزانن دەتوانێت بەشداری یارییەکەی بەرامبەر چێلسی لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ بکات یاخود نا.

گوندۆگان ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 45 یاری کردووە و 17 گۆڵ و پێنج ئاسیست بەرهەمی ئەو یاریزانە ئەڵمانیە بووە.

Back to top button