ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان راهێنەرێکی نوێ دەست نیشانکرد

Yariga App

یاریگا
دوای وازهێنانی ئانتۆنیۆ کۆنتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، کارگێری ئەو یانەیە هەر زوو لەگەڵ شوێنگرەوەی دەستی بە گفتوگۆ کردن کردووە و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو راهێنەرە نوێیەکەیان دەست نیشان بکەن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کارگێری نێرازۆری دوای وازهێنانی راهێنەری یانەکەیان، هەر زوو لەگەڵ سیمۆنێ ئینزاگی راهێنەری یانەی لازیۆ گفتوگۆکانیان دەست پێکرد و هەردوولاش گەیشتونەتە رێکەوتن و بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی ئەو راهێنەرە وەکو شوێنگرەوەی کۆنتی بە میدیاکان بناسێندرێت.

ئینزاگی لە ساڵی 2016 وەکو راهێنەری یانەی لازیۆ دەست بەکار بوو و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی توانی پلەی شەشەمی سێریائەی بەدەست هێنا و دەنگۆیەکیش هەیە کە ساڵانە وەکو راهێنەری ئینتەر میلان، چوار ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە وەردەگرێت. کەمێک پێش ئێستاش بە فەرمی وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی هێنا و لەونەیە لەم چەند رۆژە ببێتە راهێنەری ئینتەر میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button