ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

زیدان راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکاتەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی بۆ جاری دووەم وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هێنا و نایەوێت لە داهاتووش راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک بکاتەوە.

جۆزێپ پێدرێرۆل لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانیا ئاشكرای دەکات، راهێنەرە فەرەنسیەکە داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و ئامادەنیە گوێ لە هیچ داواکاری یانەکان بگرێت، چونکە ئەو راهێنەرە ئامانجیەتی دوای یۆرۆی 2020 وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە شوێنی دیدیێ دێشامب دەست بەکار بێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە پێشتر بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا، بەڵێنیان بە زیدان داوە لە دوای یۆرۆ وەکو راهێنەری هەڵبژاردەکەیان دەست نیشانی دەکەن، بۆیە ئەویش وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button