ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

مارکا: مارسێلۆ و ریال مەدرید گەیشتنە وێستگەی کۆتایی

یاریگا
مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی بالی چەپی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە و ناچارە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاری نوێ لەسەر داهاتووی بەرگریکارەکەی مێرنگی دەستکەوتووە کە باس لەوە دکات ئەو یاریزانە ئاگادار کراوەتەوە گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە، بۆیە ئەویش بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و دەنگۆیەکیش هەیە پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکاوە بکات.

مارسێلۆ لە ساڵی 2007 بۆ یەکەمجار پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 528 یاری کردووە و 38 گۆڵ و 101 ئاسیستی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button