ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یۆڤێنتۆس و ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڕینەوەیەک دەکەن

Yariga App

یاریگا
هەردوو یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا گفتوگۆکنیان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری بە دوو یاریزانی یانەکەیان بکەن.

رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە کارگێری هەردوو یانە ئیتاڵیەکە و هەروەها یانە ئیسپانیەکە گفتوگۆکانیان بۆ گۆڕینەوەی هەردوو یاریزان بێنتاکور لە خانمە پیرەکە و سائول نیگۆئێز لە رۆخێ بلانکۆس دەست پێکردووە و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێشتر یوڤی هەوڵیدا بێ ئەوەی دەستبەرداری بێنتاکۆر بێت ناوەڕاستکارەکەی ئاتلێتیکۆ بگوازێتەوە، بەڵام ئەو یانەیەش لە بەرامبەردا داوای ناوەڕاستکارەکەیان دەکات.

Back to top button