ئه‌وروپائیتاڵیا

مۆرینهۆ ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دەیەوێت ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی داهاتوودا ئیدین هازاردی بەلجیكی بگوازێتەوە یانەكەی.

مۆرینهۆ دەیەوێت بە خواستن یاریزانەكەی یانە شاهانەكە بگوازێتەوە.

شایەنی باسە لە ماوەی پەیوەندی كردنی بە مێرینگیەوە پێكان بەرۆكی ئەستێرە بەلجیكیەكەی بەرنەدا و نەیتوانیوە هەمان ئاستی خۆی پێشكەش بكات كە لە چێڵسی پێشكەشی دەكرد.

هەروەها سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە كە ڕۆما یەكەم یانە نیە دەیەوێت هازارد بگوازێتەوە بەڵكو چێڵسیش لەسەر هێڵە بۆ گەڕاندنەوەی ئەستێرەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button