یاریگا-
لە سەرەتایی وەرزی داهاتووەوە خولێكی نوێ بە ناوی خولی كۆنفرانسی ئەوروپا یاخود كۆنفرانس لیگ دەست پێدەكات.
كۆنفرانس لیگ چیە؟
– لە سەرەتایی وەرزی 2021/2022 خولێكی نوێی یانەكانی ئەوروپا دەست پێدەكات ، كە سێیەم پاڵەوانیەتی یوفایە لە دوای هەریەك لە چامپیۆنسلیگ و یۆرۆپالیگ.
سیستەمی خولەكە چۆنە؟
– پاڵاوتنەكانی گەشتن بە خولەكە بە چوار قۆناغی سەرەكی دەبێت دوای دەرچوونیان لەو چوار قۆناغە 32 یانە دەمێننەوە و دابەشی هەشت كۆمەڵە دەكرێن هاوشێوەی چامپیۆنسلیگ.
بۆچی خولی كۆنفرانسی ئەوروپا ( كۆنفرانس لیگ ) درووست كرا؟
-گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تەنها بۆ یانە گەورەكانەوە و یانەكانی ناوەندی ڕیزبەندیەكان لە توانایاندا نیە بگەنە ئەو پاڵەوانیەتیە ، لەبەر ئەوە یوفا ئەو خولە نوێیەی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ئەو یانانەی دیكەش چانسی بەشداریكردنیان لە پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی پێبدرێت ، ئەوەش وا لە یانەكان دەكات كە ئەگەر نەتوانن بگەنە چامپیۆنسلیگ و یۆرۆپالیگ ئەوا بتوانن بەشداری لە كۆنفرانس لیگدا بكەن.
كام یانانە سەردەكەون بۆ خولی كۆنفرانسی ئەوروپا؟
– هەریەك لە خولەكانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا تەنها یەك یانەیان دەگەنە خولی كۆنفرانسی ئەوروپا (ڤیاڕیاڵ و تۆتنهام و یۆنیۆن بەرلین و ڕۆما و ڕین ) لە خولی كۆنفرانس لیگی وەرزی داهاتوو بەشداری دەكەن.
یانە سەركەوتووەكانی كۆنفرانس لیگ بۆ وەرزی داهاتوو
– پاڵەوانی خولی كۆنفرانس لیگ ڕاستەوخۆ دەگاتە خولی یۆرۆپالیگی وەرزی دواتر.
– كاتی یاریەكان ڕۆژانی پێنج شەممە دەبێت پێش یاریەكانی یۆرۆپالیگ.
– شێوازی جامی كۆنفرانس لیگ
– لۆگۆی خولی كۆنفرانس لیگ