یاریگا-مارسێلینۆ راهێنەری یانەی ڤالەنسیا بردنەوەی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا بە خۆشترین رۆژی ژیانی وەرزشی خۆی ناودەبات.
یاری کۆتایی کۆپادێل رەی بەو ئەنجامە کۆتایی نەهات کە چاوەڕواندەکرا و ڤالەنسیا ناسناوەکەی لە بارسا رفاند. مارسێلینۆ دوای یارییەکە وتی “خۆشترین ژیانی کاروانی وەرزشیمە، ئەکەم یەکەم ناسناو و یەکەم بردنەوەمانە، سوپاسی ستافی راهێنەران و یاریزانان و خێزانەکەم دەکەم کە منیان کردە دڵخۆشترین. وەرزی رابردوو سەرسوڕهێنەربوو بە خراپی دەستمان پێکرد بەڵام گەیشتینە ئەم ئەنجامە”.
مارسێلینۆ نزیکە لە دەرکردن لە پۆستەکەی کاتێک لە ١١ یاری سەرەتای وەرزدا تەنها ١ خاڵی کۆکردەوە، بەڵام دواتر یانەکەی گەیاندە خولی پاڵەوانەکان و بووە پاڵەوانی جامی شا.