ئه‌وروپائیسپانیا

” لەگەڵ زیدان قسە دەکەین ”

یاریگا
ئیمیلیانۆ بۆتراگینۆ، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هاندەرانی یانەکەی دڵنیادەکاتەوە وا بەئاسانی رێگە بە زینەدین زیدان راهێنەری یانەکەیان نادەن واز لە پۆستەکەی بێنێت.

بەرێوەبەرەکەی شایانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا لەبارەی دەنگۆکانی جیابونەوەی راهێنەری یانەکەیان گووتی ” ئێستا کاتی ئەوەنیە قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین، دوای وەرگرتنی پشووەک لەگەڵی کۆدەبینەوە و قسەی لەگەڵدا دەکەین، هاندەرانیشمان دڵنیا دەکەینەوە وا بەئاسانی دەستبەرداری نابین، چونکە ئەو راهێنەرێک بوو سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵێک کێشە، بەڵام ئەوان توانیان تاوەکو دوایین رۆژ رکابەری بەدەست هێنانی ناسناوی لالیگا بکەن ”.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید، بەم زووانە بریاری جێهێشتنی یانەکەی دەدات، لە هەمان کاتدا چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەم یانەیەش بڵاویان کردووەتەوە ئەو راهێنەرە چاوەڕێ پرۆژی داهاتووی یانەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button