ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا یاریزانێكی ئەتلانتای كردووەتە ئامانج

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد بارسێلۆنا یاریزانێكی ئەتلانتای كردووە بە ئامانج بۆ پتەوكردنی باڵی چەپ لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بارسێلۆنا دەیەوێت پێكهاتەكەی نوێ بكاتەوە و سەرەتاش لە باڵی چەپەوە دەست پێدەكات كە ماوەی چەندین ساڵە جۆردی ئەلبا یاری تێدا دەكات.

یانەكە دەیەوێت یاریزانێكی ئاست بەرز بۆ ئەو شوێنە بگوازێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆبن جۆسێنزی ئەڵمانی و یاریزانی ئەتلانتایان كردووە بە ئامانج كە ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەكە پێشكەش كرد.

جۆسێنز تەمەنی 26 ساڵە و یاریزانێكی ئاست بەرزە لە ڕووی هێرشبردنیشەوە بە جۆرێك ئەم وەرزە 10 گۆڵی لەگەڵ ئەتلانتا تۆمار كردووە و هەشت گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button