ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی دوو هێرشبەری یەكلاكردووەتەوە

یاریگا- 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بووە لە گواستنەوەی دوو هێرشبەر لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

پێشتر مانچێستەر سیتی ڕایگەیاند سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی سیتیزن جێدەهێڵێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەگوێرۆی یەكلاكردووەتەوە و یاریزانەكە تا هاوینی 2023 یاریزانی بلاوگرانا دەبێت.

هەروەها هەمان ڕۆژنامەنووس ئاشكرایكرد یانە كەتەلۆنییەكە لە گواستنەوەی میمفیس دیپای نزیك بووەتەوە و هێرشبەرە هۆڵەندیەكە بە بریكاری كارەكانی وتووە دەیەوێت یاری بۆ بارسا بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button