ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: وۆلڤەر هامبتۆن ڕۆشتنی نۆنۆ سانتۆی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند

یاریگا-

لە هەواڵێكی چاوەڕواننەكراودا یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزی ڕۆشتنی نۆنۆ سانتۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەكەی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند.

ڕۆژی یەكشەممە لە كۆتا یاری ئەم وەرزەیاندا وۆلڤەر هامبتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتد دەكات.

لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانەی وۆلڤەر هامبتۆن ڕایانگەیاند ” دوای چوار ساڵ لەگەل یانەكە ، ڕۆژی یەكشەممە كۆتا یاری نۆنۆ سانتۆ دەبێت وەك ڕاهێنەری وۆلڤەر هامبتۆن ، سوپاس نۆنۆ ”.

لە ساڵی 2017 ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی وەرگرت و سەركەوتو بوو لە گەیاندنی یانەكە بە خولی نایابی ئینگلیزی ، لە دوای ئەوە هیچ وەرزێك دانەبەزینەوە چامپیۆنشیپ.

سانتۆ لەگەڵ وۆلڤەر لە 198 یاری ڕاهێنەرایەتی یانەكەی كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و لە 96 یاری براوە بووە و لە 56 یاری شكستیهێناوە و لە 46 یاری یەكسان بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button