ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس بانگهێشتی یۆرۆ ناکرێت

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەستەمە بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکرێت، بەمەبەستی بەشداری کردن لە یۆرۆی 2020 کە بریارە مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، لویس ئێنریکی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەهۆی پێکانە یەک لە دوایەکانی بەرگریکارەکەی ریال مەدرید، دوو دڵە لە بانگهێشت کردنی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بەڵام لە هەمان کاتدا فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان بریاریداوە لە دوای یۆرۆ ئەو یاریزانە بانگهێشتی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بکرێت کە بریارە مانگی حەوتی ئەمساڵ بکرێت.

رامۆس سەرەرای ئەوەی ئەستەمە بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکرێت، بەڵام چەند رۆژێکە دەستی بە راهێنانەکان کردووە و بۆ دوایین یاری ئەم وەرزەی یانەکەشی لەلالیگا بانگهێشتکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button