ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

یاریگا- 

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بڵاوكردەوە.

بڕیارە سبەینێ كاتژمێر 19:00بە كاتی كوردستان لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری ڤیاڕیاڵ بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە زێدان تواناكانی دوو ئەستێرەی بۆ گەڕاوەتەوە ئەوانیش ڕامۆس و ڤاران ، هەروەها لە تواناكانی هەریەك لە میندی و كارڤاخال و هازارد و ڤاسكێز و كرۆس بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، ڕامۆس ، ڤاران ، ناچۆ ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میگێل ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ، بلانكۆ بێنزیما ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ڕۆدریگۆ.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید دەبێت بردنەوە بەدەست بهێنێت و چاوەڕوانی یاریەكەی ئەتلەتیكۆ بكات بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵەوانی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button