ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

کۆرۆنا هەڕەشە لە کوپا ئەمریکا دەکات

یاریگا-
بریارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین ” کوپا ئەمریکا ” لە هەردوو وڵاتی ئارجێنتینا و کۆلۆمبیا بکرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی نالەباری کۆلۆمبیا، ئەم وڵاتە هەڕەشەی کشانەوە لە میوانداری کردنی پاڵەوانتیەکە دەکات.

رۆژنامەی Ole ئارجێنتینا ئاشکرای کردووە، بەم دواییە بارودۆخی کۆلۆمبیا یەکێک لە میواندارەکانی کوپا ئەمریکا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خرابتر بووە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە کە حکومەتی ئەم وڵاتە داوای لە کۆنمیبۆل واتە فێدراسیۆنی ئەمریکای باشوور کردووە کە پاڵەوانتیەکە لە وڵاتەکەیان نەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کەمتر لە مانگێک بۆ دەست پێکردنی ماوە.

سەرەتا بریاربوو کە کوپا ئەمریکا ساڵی رابردوو بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەمساڵ دواخرا و بریاریشە چواردەی مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button