ئینگلتەرا

سەرلە نوێ ئۆفەرێکی خاوەنی سپۆتیفای بۆ کڕینی ئارسناڵ رەتکرایەوە

یاریگا-یانەی ئارسناڵ بۆ دووهەم جار دەستەوارەیەکی دانیێل ئێکی رەتکردەوە بۆ کڕینی زۆرینەی پشکەکانی یانەکە.

دانیێڵی سویدی هەفتەی رابردوو رایگەیاند دەیەوێت یانەکە بکڕێتەوە بەڵام خاوەنە ئەمریکییەکەی گەنەرز  جۆش کرۆنک رەتیکردەوە گەنەرز بفرۆشێت.

دێنیس بێرکامپی ئەستێرەی مێژوویی ئارسناڵیش ئەمڕۆ وتی “جگە لە جاری یەکەم، ئاگادارم دووبارە دانیێڵ پەیوەندی بە جۆش و سەرمایەدارە بانکییەکانی ئارسناڵ کردووە بۆ کڕینەوەی یانەکە، بڕیاری جۆش کرۆنک هەرچییەک بێت شتێکی باش ئەبێت ئەگەر دابنیشن و گوێ لەیەکتر بگرن”.

بێرکامپ ئەوەشی ئاشکراکرد لە پاڵ ڤیێرا و هێنری دا، داوا لەویش کرایەوە بەشداربێت لە بنیاتنانەوەی یانەکە لە باری کڕینەوەی ئارسناڵ لەلایەن گەنجە سویدییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button