ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

هەواڵێكی چاوەڕواننەکراو بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

یاریگا-
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری کەتەلۆنی یانەی سەدی قەتەری یەکێک لە بەهێزترین پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنایە بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی ئاشکرای کردووە کە راهێنەرە کەتەلۆنیەکە بەم دواییە داواکاریەکی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنای بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە رەتکردووەتەوە، هەربۆیەش بەم دواییە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە و نایەوێتیش تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی ریزەکانی یانەکەی لە قەتەر جێبێڵێت. هەرچەندە دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە یەکێک لە مەرجەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەوەیە، هەر کاتێک بارسا داوای بکات، بتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

چاڤی لە ساڵی 2015 بۆ جاری یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی سەدی قەتەری گرتە ئەستۆ و ئەمساڵیش بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێکردەوە، واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button